ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی “گه‌ڤه‌ر”ی سه‌ر به شاری جووله‌مێرگ له باكووری كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دایكانی ئاشتی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند ئه‌ندامی ڕێكخراوی دایكانی ئاشتی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كران و دوو كه‌س له دایكانی ئاشتی به ناوه‌كانی “عه‌داله‌ت سه‌فالی” و “په‌ریشان ئاكچه‌لیك” له ڕووداوێكی گوماناوی هاتووچۆدا گیانیان له ده‌ستدا. ئه‌و ڕووداوانه تۆڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵكی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جووله‌مێرگی لێكه‌وته‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.
