ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، ئاته‌ش به‌ئێختیاره‌كانی ڕژیمی ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ژنان و كچانی ئازادیخوازی ڕه‌شت و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و كچانی دانیشتووی شاری ڕه‌شت وێڕای هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی به‌رین له دژی حیجابی ئیجباری خه‌بات ده‌كه‌ن و به تۆڕدانی سه‌رپۆش له شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئاته‌ش به‌ئێختیاره‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ژنانی دژبه‌ری حیجاب و كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامی لێكه‌وته‌وه.