به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئێران به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم خۆیان بۆ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه، جوانڕۆ و تاران به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی دروشم داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژینا” به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بن و ڕێگه نه‌ده‌ن خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شۆڕشیه به فیڕۆ بچێت.
