به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سه‌قز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ئه‌و شاره، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له گۆڕستانی ئایچی كۆبوونه‌وه و به دانانی گوڵی سوور، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. به‌شداربووان به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
