ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سیوچ”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “بێهزاد عوبەیدی”، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ند ئۆتومبێلی سه‌ربازی ڕژیم هێرشیان بردۆته سه‌ر گوندی سیوچی بانه و وێڕای درووست كردنی كه‌ش و هه‌واڵی ئه‌منیه‌تی، “بێهزاد عوبه‌یدی”یان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و گونده به‌ناوی “ئه‌حمه‌د غوڵامی” كردووه، ناوبراو پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ بۆ جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٧ی گوڵان به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرابوو.
