به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌روبه‌ندی شۆڕشی “ژینا” هێڵی ئینته‌رنێتی له شاری سه‌قز و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌رته‌سك كردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوەیەکە خزمەتگوزاریی ئانتێن و ئینتەرنێتی مۆبایل لە ئاواییەكانی شاری سەقز بۆ نموونە خوڕخووڕە (مەولاناوا تا جافرخان)، سەرشیو و ڕێڕەوی سەقز- دیواندەرە به‌رته‌سك كراوه و زۆر جار ده‌بچڕێت. پچڕانی هێڵی ته‌له‌فوون و ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌ڵێن: چی تر ناتوانن په‌یوه‌ندی به ئۆرژانس و ئاگركوژێنه‌وه‌ش بگرن.
