ماڵپه‌ڕی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، شه‌وی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، هه‌واڵی سازكردنی په‌روه‌نده‌ی بۆ “مێهدی یه‌راحی” گورانیبێژی دژبه‌ری نیزام ڕاگه‌یاند.
ڕۆژێك پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گورانی “ڕوسهریتۆ” له‌لایه‌ن “مێهدی یه‌راحی”، گورانیبێژی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڕیاری سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ركردووه. گورانی “ڕوسهریتۆ” بۆ پشتیوانی له ژنان و كچانی ئێرانی له خه‌باتیان دژبه حیجابی ئیجباری درووست كراوه، ناوبراو هه‌روه‌ها ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” دا دوو گورانی دیكه‌ی بۆ پشتیوانی له ناڕازیان خوێندبوو كه ناوه‌كانیان بریتی بوون له: “سروودی ژن” و “سروودی زندگی”.