به‌پێی ئه‌و وێنه و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی ئازادیخوازی شاره جیاجیاكانی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” خۆیان بۆ چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه ئاماده ده‌كه‌ن.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی سنه و سه‌قز به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و نووسینی دروشم له‌سه‌ر دیواره‌كان، بانگه‌شه‌ی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێك له لاوان به سازكردنی كه‌لووپه‌لی پێویست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان خۆیان بۆ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕێك ده‌خه‌ن.
