به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، دانیشتووانی پیرانشار له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وام و خراپی كواڵێتی ئاوی خواردنه‌وه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه ئاوی لووله‌كه‌شی شاره‌كانی دوو پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی به‌رده‌وام قه‌تع ده‌بێت و خه‌ڵك ناچارن به تانكه‌ر ئاو دابین بكه‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جار دانیشتووانی شاره‌كانی ته‌ورێز و ورمێ دژبه نه‌بوونی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان كواڵێتی ئاوی خواردنه‌وه زۆر خراپه و ناوێرین له ترسی نه‌خۆش كه‌وتن به‌كار بێنین.
