ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی پاژینی بانه به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له فیداكارییه‌كانی شه‌هیدانی ژینگه، به‌سه‌ر قه‌ڵای نژۆ دا هه‌ڵكشان.
ڕۆژی هه‌ینی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانه‌بختكردوونی “شه‌ریف باجوه‌ر” و هاوڕێكانی له هه‌ڵمه‌تی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی پاژینی بانه به‌سه‌ر شاخی نژۆ دا سه‌ركه‌وتن و وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی ژینگه، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
