کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی لاوێكی خه‌ڵك ئاودانان بۆ لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢

گواستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی لاوێكی خه‌ڵك ئاودانان بۆ لقی ١٠١ی دادگای

دۆسییەی “سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە”، لاوی خەڵکی ئاودانانی ئیلام بە تۆمەتی “پڕۆپاگه‌ندا به‌ قازانجی نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بیلغ دژی نیزام”، ڕادەستی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەید ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە” ڕۆژی ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بانگهێشتی دادگوسته‌ری ئاودانان كرا و بڕیاره‌ ڕۆژی ٢٠ی خه‌رمانان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئه‌و شاره‌، بەڕێوە بچێت.