ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ سێ و پێنجه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له ساڵی ٦٧، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له گۆڕستانی خاوه‌رانی تاران كۆبوونه‌وه.
سه‌ر له‌به‌یانی هه‌ینی وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر گۆڕستانی خاوه‌ران و ڕێگری كردنی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ده‌یه‌ی ٦٠ و هاوینی ٦٧ بۆ ڕێزگرتن له یادی ئازێزانیان، له گۆڕستانی خاوه‌ران كۆبوونه‌وه و به دانانی گوڵ، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان له بردنی ده‌سته گوڵ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانه‌وه گرتووه و له‌گه‌ڵیان دا توندووتیژیان نواندووه.