ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، مێرمنداڵێكی سووختبه‌ری به‌لووچ به ناوی “مێهران حسێن زهی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له شارستانی سه‌راوان گیانی له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ماتۆڕی “مێهران” له مێحوه‌ری سۆران بۆ مێهرستان له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلێك دا به‌ریه‌ك كه‌وتوون و ئه‌و لاوه سووختبه‌ره ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه هه‌مان ڕۆژ له ڕووداوێكی دیكه‌دا چوار سووختبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتی بوو له: “میلاد جومعه‌یی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “داوود نامی” ٢٩ ساڵ.