ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “لاویسان”ی مه‌ریوان به ناوی “ئومید كه‌ریمی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، زكی “ئومید كه‌ریمی” فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز خوێندراوه و سێ جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه. توندووتیژی هێزه‌كانی ڕژیم له حه‌ق كۆڵبه‌ران له حاڵێك دایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش مه‌جلیسی ڕژیم كۆی گشتی چوارچێوه‌ی لایه‌حه‌ی سامان‌دانی كۆڵبه‌رانی په‌سه‌ند كرد و به‌پێی ئه‌و لایه‌حه‌یه، دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌توانن به وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له ده‌وازه سنوورییه‌كان به‌بێ كێشه تا ئاستێكی دیاریكراو كاڵا هاورده بكه‌ن.
