ڕۆژی هه‌ینی دانیشتووانی گوندی “ڕه‌زابه‌یگ”ی كاشمه‌ر و “تۆڕۆق ڕوود”ی نه‌ته‌نز دژبه چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكییه‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان به زه‌دوبه‌ند ئه‌و مه‌عده‌نانه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سانی نزیك به ڕژیم كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به ژینگه و ته‌ندرووستی خه‌ڵك بدات. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكییه‌كانی معده‌ن، كه‌شاوه‌رزی ناوچه‌كه‌ی له ناو بردووه و گۆمێكی پڕ له ئه‌سید له نزیك زه‌مینه كشتووكاڵییه‌كان درووست كراوه كه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندرووستی ئاژه‌ڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه داناوه.