به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئیلهام مه‌ده‌ڕه‌سی” زیندانی سیاسی پێشوو كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایه‌ك و دایكی به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت ناچار به هه‌ڵهاتن بۆ توركیا كرابوو، به‌هۆی نه‌خۆشی جگرهوه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته خوێندراوه و پێویستی به یارمه‌تی هه‌یه.
“ئیلهام موده‌ڕسی” ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی دا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان له ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌ری كرا. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه، ئیلهام له زیندان دا جگری له ناو چووه و پێویستی به په‌یوه‌ند هه‌یه و داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین یارمه‌تی بده‌ن.