ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری ورمێ له ئاست قه‌تعی هاوكاتی به‌رق و ئاو له ته‌واوی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌یه‌كه هه‌ر جار و گه‌ڕه‌كێكی شاری ورمێ ئاو یان به‌رق یان هه‌ردووی پێكه‌وه قه‌تع ده‌كرێت، ڕۆژی ڕابردوو ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار هاوكات به‌رق و ئاویان قه‌تع كرا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارییه‌ك بدرێته خه‌ڵك و به‌رپرسانی حكوومه‌ت هیچ بایه‌خێكیان به كه‌سانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت نه‌دا.
