“عه‌سمان ئیسماعیلی” چالاكی ناسراو و خۆشناوی كرێكاری سه‌قز و له به‌ندكراوانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی به‌شداری له مه‌راسمی ناشتنی ژینا ئه‌مینی” به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ئه‌و حوكمه و به له‌به‌رچاو گرتنی له‌سه‌ره‌وه‌بوونی ته‌مه‌ن و خێزانداربوونی “عوسمان ئیسماعیلی” و به‌پێی ماده‌ی ٣٨ی یاسای سزادانی ئیسلامی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٩٢ی هه‌تاوی، زۆترین سزا واته ١٦ مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و ماوه‌ش كه له به‌ندیخانه دا بووه، له ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه.
