ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، به‌هۆی پێكدادانی نێوان وانتێكی سایپای سووختبه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی پراید له نزیك گوندی “كه‌هیری”ی شارستانی سه‌رباز، دوو سووختبه‌ر گیانیان له ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی به‌لووچ، جاده‌كانی ئوستانی سیستان و به‌لووچستان وێڕای تڕانزیتی بوون، له خراپترین جاده‌كانی ئێرانه و ڕژیم هیچ بایه‌خێكی به ستانداردبوون و دابین كردنی ئیمكانات به ئاراستی ئه‌و مێحوه‌رانه نادات. نه‌بوونی هه‌لی كار و ڕووكردنی لاوان به پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی سووختبه‌ری، جاده‌كانی قه‌ره‌باڵغ كردووه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمیش له كاتی به‌دواكه‌وتنی سووختبه‌ران دا، ده‌ست ناپارێزن و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌و بابه‌تانه بوونه‌ته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌و پارێزگایه و ساڵانه به ده‌یان كه‌س بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.