ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “بیتا شه‌فیعی” قوتابی خه‌ڵكی شاهینشار و دایكیان ده‌ستبه‌سه‌ر و باوكیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
“بیتا شه‌فیعی” قوتابی قوناغی كۆتایی له شاهینشاری ئیسفه‌هان له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، كاتێك چووه به‌رده‌م قازی، زیله‌ی له ڕۆخساری قازیه‌كه دا و ده‌ستی به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رز كرده‌وه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ندكرانی “بیتا” هێرشیان كرده سه‌ر ماڵ باوكی، به‌ڵام به هۆی له‌ماڵه‌وه نه‌بوونی، دایكیان به بارمته گرت و باوكیان ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
