ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان و شاخه‌وانانی سه‌رده‌شت له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی دا، ناوچه‌ی ساوانیان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی چالاكانی ژینگه‌یی مه‌ریوان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گرووپی شاخه‌وانی ئالانی سه‌رده‌شت له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزی دا ناوچه‌ی ساوانیان له پاشماوه‌كانی زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له هاووڵاتیان كرد به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له فیداكاری ژینگه‌پارێزانی گیانبه‌ختكردوو، سرووشت به خاوێنی ڕابگرن.
