به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی”، داره‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌زاره‌كه‌یان بڕێوه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ٩ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی” ڕێبه‌ری بێ وێنه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كوردستان و ئێران، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا داره‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان له تاڵه‌سوار بڕیه‌وه. ئه‌و كرده‌وه‌یه ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی ئازادیخوازانی لێكه‌وته‌وه و ڕایاگه‌یاند: كاك فوئاد دارێكه كه ڕیشه‌ی له بیر و هزری خه‌ڵكی كوردستانه و قه‌د له ناو ناچێت.
