ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی له‌سه‌ر مه‌زاری “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” گرت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی مه‌زاری “یه‌لدا ئاقافه‌زلی” كردووه، “مێهدی نه‌سیری”یه كه پێشتر سه‌ردانی مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” كردبوو. ناوبراو له‌و كۆبوونه‌وه ڕایگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان “موحسین شكاری”، “حه‌میدڕه‌زا ڕووحی” و گیانبه‌ختكردووانی دیكه ده‌كات و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كاته‌وه.