له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی “فریشته” كه قوربانی هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی دا بووه، له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فریشته له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵی دا به زۆر به شوو درابوو و له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به بیانووی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی به ٢٠ زه‌ربه چه‌قۆ كوژراوه. به‌وته‌ی دایكی ئه‌و قوربانیه، مامۆی فریشته باوكی هان داوه ناوبراو بكوژێت و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به‌ڵام، پۆلیسی ئه‌هواز ڕایانگه‌یاندووه كه سێ بۆ شه‌ش مانگ زیندانی ده‌كرێت و دواجار به دانانی وه‌سیقه ئازاد ده‌كرێت.