“سه‌یوان ئیبراهیمی” چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی خه‌ڵكی كامیاران، موعه‌لیمی زمانی كوردی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی نۆژین، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری له به‌ندیخانه‌ی دیزڵ‌ئاوای كرماشان و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.
جه‌له‌سه‌ی به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان به‌سه‌ر “سه‌یوان ئیبراهیمی” ڕۆژی ١٧ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له دادگای گشتی و ئینقلای سنه به‌ڕوێوه چوو و حوكمه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ به ناوبراو ڕاگه‌یه‌ندرا. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه له لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه و بڕیاره جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ڕۆژی ٦ی خه‌رمانان به‌ڕێوه بچێت. جێگای ئاماژه‌یه كه “سه‌یوان ئیبراهیمی” ڕۆژی ١٣ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “زارا محه‌ممه‌دی” سه‌ردانی دادگای سنه‌ی كرد و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
