ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی ئه‌بینه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی قوم دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌و پڕۆژه‌یه له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و شێوازی پێدانی حه‌قده‌سته‌كان ناڕازین و خوازیاری ولانانی په‌یمانكار و گوڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی فه‌رمی زۆر له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانی جیاوازه و ته‌نانه‌ت له كاتی پێدانی حه‌قده‌ست دا غه‌درمان لێ ده‌كه‌ن و به‌هۆی دواكه‌وتنی داخوازییه‌كان، ژیانمان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه و له ژێر گوشارێكی زۆردا ده‌ژین.