ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له شارستانه‌كانی سه‌رباز و ئێرانشار، ٣٦ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕووداوێكی هاتووچۆی زنجیره‌یی دا پێنج ئۆتومبێل له شارستانی سه‌رباز پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی دووهه‌م له ڕێگای ڕیگان- ئێرانشار، ئۆتوبووسێكی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ست دا و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.