به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژینا” به ناوی “هادی ڕه‌جه‌بی” پاش ١١ مانگ به‌ندكران له زیندنی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هادی ڕه‌جه‌بی” له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش سێ مانگ و نیو لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌شهه‌ده‌وه بۆ زیندانی وه‌كیل ئاباد گوازرایه‌وه.