ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، به‌هۆی ڕووخانی پردێكی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی هندووستان له ئه‌یاله‌تی “میزورام”، ١٨ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی “میزورام”ی هندووستان، شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسن سه‌رقاڵی سازكردنی پردێكی نوێ به‌سه‌ر چۆمێك دا بووه كه ٣٠ كرێكاری تێدا شاغڵ بوون، به‌ڵام به‌هۆی ڕووخانی پرده‌كه ١٨ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و چه‌ند كرێكاری دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێنن و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
