ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “پوریا سه‌عیدی” خه‌ڵكی سنه، “خالید ده‌شمیر” خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌سه‌ك” و “ڕه‌زا ئولفه‌تی” خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەوی سێشه‌ممه “پوریا سەعیدی” لەکاتی ڕۆیشتنەوەی بۆ ماڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتڵاعات به لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه و هیچ زانیارییەك لەسەر بارودۆخی لەبەردەستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان ڕۆژ لاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “خالید ده‌شمیر” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدانه‌وه له نێو بازاڕی شاره‌كه دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها وهزرشوانێكی خه‌ڵكی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان به ناوی “ڕه‌زا لوتفی” كه له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا” له ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
