ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، پارێزه‌رانی ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ره‌به‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌جلیسی ڕژیم لایه‌حه‌یه‌كی په‌سه‌ندكرد كه سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران له ناو ده‌بات و مۆڵه‌ت له پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستێنێته‌وه. ئه‌و پارێزهرانهشی بیانه‌وێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن ئه‌بێ له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئابووریه‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبگرن.