ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌وانی ئیستانبوول پاش ٨ ڕۆژ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری توانیان به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن و كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
مانگرتنی كرێكارانی شاره‌وانی ئیستانبوول كه له حه‌وتووی ڕابردۆوه ده‌ستیپێكردبوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ گه‌لاوێژ و پاش دانووستانی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ڕاگه‌یاندنی سه‌ركوتنیان كۆتایی پێهات. ئیتحادییه‌ی كرێكارانی كه‌شاوه‌رزی و جه‌نگه‌ڵداری توركیا ڕایگه‌یاند: وێڕای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست، مه‌زایای ته‌شویقی و ئیزافه‌كاریش بۆ یه‌كه‌مین جار بۆ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌وانی ئیستانبوول مسۆگه‌ر بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكاران بۆ دوایین جار ڕۆژی سێشه‌ممه له‌به‌رده‌م ساختمانی شاره‌داری خۆپێشاندانیان كرد و دروشمه‌كانی “ئیستانبوول هه‌ڵسه له‌خه‌و، په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران به”، “به به‌رخۆدان سه‌ر ئه‌كه‌وین” و “كرێكارانی شاره‌داری كۆیله نین”یان به‌رز كرده‌وه.
