ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی گازرخانی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “حه‌مید سه‌بووری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران له كاتی لێپرسینه‌وه‌ی “حه‌مید سه‌بووری” دا، ناوبراویان به‌سه‌ختی ئازار داوه و پاش چه‌ند ساعه‌ت ئازادیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا شه‌ش هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی گازرخانی به‌ناوه‌كانی “كامبیز نه‌دیمی”، “مه‌نووچێهر نه‌دیمی”، “ئومید سه‌بووری”، “پوریا سه‌بووری”، “فه‌رزاد سه‌بووری” و “ئێحسان سه‌بووری” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كرابوو.
