کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سەدان کۆچبەری کورد لە تورکیا

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سەدان کۆچبەری کورد لە تورکیا 3

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سەدان کۆچبەری کورد کە زۆرینەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەری کورد کە زۆرینەیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، لە ڕێگای چوون بۆ ئەورووپا لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراون و لە وەرزشگایەک لە شاری “سەیدە” ڕاگیراون. نزیکەی ١٥٠ کەس لەو کۆچبەرانە، خەڵکی شاره‌كانی پاوە و كرماشان له‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. هەروەها ڕەوتی دەستبەسەرکردنی کۆچبەرەکان بەردەوامە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی به‌ندكراوان لە ئارادایە. شایانی باسە کە پۆلیسی تورکیا بە شێوەی توندوتیژانە ئەو هاووڵاتییە کوردانەی دەسبەسەر کردووە و بە خراپترین شێوە لەگەڵیان هەڵسوکەوت دەکا، هەروەها شوێنی مانەوەیان خراپە و له‌ باروودۆخێكی زۆر ئه‌سته‌م دا ده‌ژین.