ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، جه‌له‌سه‌ی نائاشكرای دادگایی كردنی “سپیده قوڵیان” سه‌باره‌ت به سكاڵای بازجوو هه‌واڵنێری ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی واته “ئامینه سادات زه‌بیح پور” به‌ڕێوه چوو.
به وته‌ی “مێهدی قوڵیان” برای “سپیده قوڵیان”، “ئامینه سادات زه‌بیح پور” هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ نێو دادگا، تۆمه‌ته‌كانی “سیخوڕی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی “سپیده” و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و بازجوو هه‌واڵنێره له به‌رانبه‌ر پرسیاره‌كانی پارێزه‌ری سپیده سه‌باره‌ت به سازكردنی فیلمی “پلانی سووتاو” هیچ وڵامێكی نه‌بووه و له پێش چاوی قازی به‌رده‌وام له ئاست فڕێدانی حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن سپیده‌وه ناڕه‌زایه‌تی نیشان داوه. شایانی باسه كه سپیده له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگا دا ناوی له دوو ڕۆژنامه‌نووسی شه‌ریف واته “نیلووفه‌ر حامیدی” و “ئیلاهه محه‌ممه‌دی” هاوردووه و كاتێك “ئامینه سادات” ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كرد كه خه‌ڵك ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، سپیده له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه تفی له نێو چاوی ئه‌و جه‌نایه‌تكاره كرد.