ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڵگه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، حوكمی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی هه‌میشه‌یی “محه‌ممه‌د سه‌عیدی ئه‌بۆئێسحاقی” موعه‌لیم و هونه‌رمه‌ندی ده‌ڵسووزی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د سه‌عیدی” به “لایه‌نگری و چالاكی ته‌بلیغی به قازانجی نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “هه‌وڵ بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان”، “سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان”، “ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران و به‌هیماكردنی گیانبه‌ختكردووان”، “درووست كردنی وێنه، فیلم و بابه‌ت له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردووان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێره‌كانی مۆسیقایی” تۆمه‌تبار كراوه.