سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئوستانی ئه‌لبۆرز ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی دادگا بۆ تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی “ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كراوه و “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و تۆمه‌تبارانی دیكه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و به سێ بۆ پێنج ساڵ زیندانی ته‌بعیدی مه‌حكووم كراون.
له‌و په‌روه‌نده دا حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” پاش پستڕاست بوونه‌وه له دیوانی باڵای وڵات له ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو جێبه‌جێ كرا. هه‌روه‌ها “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌بعیدی، “ڕه‌زا ئاریا”، “حسێن محه‌ممه‌دی” و “مێهدی محه‌ممه‌دی” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌بعیدی مه‌حكووم كراون. سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌خلاقی ساوجبۆڵاغی”، “ئه‌مین مێهدی شۆكرۆڵڵاهی” و “فه‌رزانه قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو” هه‌ر یه‌كه‌و به پێنج ساڵ زیندانی ته‌بعیدی و تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش به ناوی “عه‌لی مۆعه‌زه‌می گوده‌رزی” به سێ ساڵ زیندانی ته‌بعیدی مه‌حكووم كراوه.