ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، له دوو ڕووداوی جیاجیا له وڵاتانی یۆنان و مكزیك ٣٥ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی ٢٠ په‌نابه‌ر كه به‌هۆی ئاگری دارستانه‌كانی یۆنان سووتاون، له نێو جه‌نگه‌ڵه‌كانی پاركی میللی دادیا له نزیك سنووی توركیا دوزراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناویان له‌به‌رده‌ست دا نییه و هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به ون بوونیان له ناوه‌نده‌كانی پۆلیسی هه‌ر دوو وڵاتی توركیا و یۆنان تۆمار نه‌كراوه. له ڕووداوی دووهه‌م دا، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتوبووسی په‌نابه‌رانی خه‌ڵكی ونزۆئێلا له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك له وڵاتی مكزیك، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
