به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵی مافی مرۆڤی كوردستان، بڕیاره ڕۆژی ٧ی خه‌رمانان جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی “ساڵح نیكبه‌خت” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” له لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه بچێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ساڵح نیكبه‌خت” له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” له ڕێگه‌ی وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ بڕیاری كۆمیسیۆنی پزیشكی داد سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی گیانبه‌ختكردوونی “ژینا ئه‌مینی” محاكمه بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم ٩ وتوووێژی “ساڵح نیكبه‌خت” له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی كۆكردو‌وه و وه‌كوو به‌ڵگه‌ی تاوان ڕاده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی كردووه. ئه‌و پارێزه‌ره به‌هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا، ٨ ساڵ زیندانی كێشاوه و توانیویه گیانی ٣٠ به‌ندكراو له سزای سێداره ڕزگار بكات.