کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “جافرئاوا” له‌ سه‌ر جاده‌ی به‌جستان- به‌رده‌سكه‌ن

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی جافرئاوا له‌ سه‌ر جاده‌ی به‌جستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گوندی “جافرئاوا” له‌سه‌ر جاده‌ی به‌جستان بۆ به‌رده‌سكه‌ن له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی جاده‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌وته‌ی ناڕازیان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ لانیكه‌م ١٠ دانیشووتی گوندی “جافرئاوا” به‌هۆی ناستانداردبوونی جاده‌، نه‌بوونی نیشانه‌كانی وشیاری پۆلیسی هاتووچۆ و خراپی دۆخی جاده‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. پێشتر فه‌رمانداری به‌رده‌سكه‌ن و به‌جستان به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و جاده‌ی دابوو به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ هێشتا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.