کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگردانی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سنووری به‌ستام له‌ سه‌قز

ئاگردانی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سنووری به‌ستام له‌ سه‌قز 4

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، دارستانه‌كانی سنووری به‌ستام له‌ ناوچه‌ی سه‌رشیو‌ی سه‌قز له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزیه‌وه‌ ئاگر درا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ داوای یارمه‌تی له‌ ژینگه‌پارێزان ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرتوویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕووبه‌رێكی زۆر له‌ دارستانه‌كانی سنووری به‌ستام له‌ ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز ئاگری گرتووه‌ و هه‌وڵ و تێكۆشانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه‌. گوندنیشنانی سنووری به‌ستام داوای یارمه‌تی له‌ ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی شاره‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ن بچن به‌ هانایانه‌وه‌.