ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، “بابه‌ك كه‌ریمی” چالاكی مه‌ده‌نی و ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئه‌یوانغه‌رب، پاش په‌روه‌نده‌سازی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، بۆ لقی ١٠١ی دادگای ئینقلاب بانگهێشت كرا.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئه‌یوانغه‌رب، “بابه‌ك كه‌ریمی” ئه‌بێ ڕۆژی ٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” له لقی ١٠١ی ئه‌و دادگایه حازر بێت و وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه. ناوبراو ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌یوانغه‌رب به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا. بابه‌ك له ماوه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی دا چه‌ند جار مه‌چه‌كی پای شكا و جه‌سته‌ی سووتێندرا، هه‌روه‌ها دوو جار له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای موحاره‌به به‌سه‌ری دا مانی له خواردن گرتبوو.