ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢، “ڕەحمان شەمس”، سەربازی خەڵکی گوندی “کشمش‌تەپە”ی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه لە بنکەی پاسەوانیی سنووری قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌حمان شه‌مس” له مانگی دووهه‌می سه‌ربازی دا بووه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كه‌یه‌وه له پشته‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه. بنەماڵەی شەمس لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕە کوژراوەکەیان هیچ وەڵامێکی ڕوونیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كانه‌وه وه‌ر نه‌گرتووه. هەروەها هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە کە نابێت هەواڵی کوژرانی کوڕەکەیان لە ڕاگەیاندن و ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، بەتایبەت ڕێکخراوەکانی ماف مرۆڤدا بڵاو بكه‌نەوە.
