ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، شه‌ش لاوی خه‌ڵكی شاری ورمێ كه له ئاست وشك بوونی ده‌ریاچه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی یەکشەممە پێش ده‌ستپێكی كێبه‌ڕكێی نێوان دوو تیمی واڵیباڵی ئێران و هونگکونگ، ۶ لاوی کورد و خەڵکی شاری ورمێ بە جلوبەرگی کوردی له حاڵێكدا به‌نێرێكیان بۆ پاڵپشتی بوژانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌رز كردبوو، لە دەروازەی یاریگەی “غەدیر”ی ئەو شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێنكی نادیار ڕاگوێزران.