کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی “شۆڕش موروه‌تی” له‌ زیندانی سنه‌

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی شۆڕش موروه‌تی له‌ زیندانی سنه‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ی په‌روه‌نده‌ی “شۆڕش موروه‌تی” هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خۆیان بۆ له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ ده‌رببڕن.

بەهۆی گوشارەکانی داواکاری گشتیی شارەکانی سنە و سەقز بۆ سەر بنەماڵەی گوژراوه‌كه‌، مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی “شۆڕش موروەتی”، بەندکراوی سەقزی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوەندیی سنە لە ئارادەیە و بە بنەماڵەی ناوبراویشیان ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.