ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، سه‌دان شارۆمه‌ندی سووری له پارێزگاكانی دیمه‌شق، ده‌رعا و سۆوه‌یدا دژبه گرانی به‌نزین و هه‌ڵاوسان خۆپێشاندانیان كرد.
پاش چه‌ند ساڵ ئه‌مه گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانه كه دژبه ده‌وڵه‌تی سووریه ئه‌نجام ده‌درێت و شارۆمه‌ندانی سووریه‌یی له ئاست گرانی به‌نزین، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، گرانی و هه‌ڵاوسان ناڕازین. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بوون و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به مانگرتن و خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.
