ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، شۆفێرانی مینی بووسی شاری و لادێكانی پارێزگای مه‌ركه‌زی له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان مینی بووس پاش مانگرتن شه‌قامه‌كانی شاری ئهراكیان داخست و هیچ موسافیرێكیان بۆ شوێنه‌كانی دیكه نه‌گواسته‌وه. شۆفێرانی ناڕازی خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی پشكی سووته‌مه‌نی و پێدانی له كاتی خۆی دا بوون. هه‌روه‌ها شۆفێران داوایان كرد چه‌ند به‌نزینخانه‌ی دیكه بۆ مینی بووسداران دابین بكه‌ن تاكوو قه‌ره‌باڵغی به‌نزینخانه‌كانی دیكه كه‌م بێته‌وه و ناچار نه‌بن چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن.