ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی “نفلین سینیتی” كلیبه‌ر له پارێزگای ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش تێكهه‌ڵچوونی نێوان كرێكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران به‌هۆی گوشاری ده‌روونی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. پاش ئه‌و ڕووڕداوه به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له شارستانی كلیبه‌ر خۆیان گه‌یانده كارخانه و له‌گه‌ڵ ٨ كه‌س له نوێنه‌رانی كرێكاران كۆبوونه‌وه.