ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ئاگری دارستانه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌مریكا و كانادا درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا چوار كه‌س له كانادا گیانیان له ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س له هه‌ر سێ وڵات ئاواره بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا، ئاگری دارستانه‌كانی دوورگه‌ی “تنێریف” به ئه‌نقه‌ست كراوه و گیانی یه‌ك ملیۆن دانیشتووی ئه‌و دوورگه‌یه كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س ناچار بوون ماڵ و حاڵیان به‌جێ بێڵن و بۆ شوێنه ئه‌منه‌كان كۆچ بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه زیاتر له سه‌د ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵی له وڵاتی كانادا ئاگری گرتووه و به‌هۆی خراپی كه‌ش و هه‌وا ئاگره‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و ده‌وڵه‌ت هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ناردۆته یارمه‌تی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه، هه‌روه‌ها دانیشتووانی دوو شار بۆ شوێنه‌كانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه و چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاگر له كێڵگه و دارستانه‌كانی شاری “سپۆكن”ی سه‌ر به ئه‌یاله‌تی واشینگتۆنی ئه‌مریكا كه‌وتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ست داوه و هه‌زاران كه‌س ماڵه‌كانیان به‌جێ هێشتووه.
