ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز، شووش و شووشته‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.